پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی ئه‌وه‌ی تیپه جیا جیا وه‌رزشییه‌كانی شاندی وه‌رزشی عێراق له 18 ی مانگی ئابه‌وه به‌شدار بوون له خولی یارییه وه‌رزشییه‌كانی ئۆڵۆمپیادی ئاسیا كه له ئه‌نده‌نوسیا به‌ڕێوه چوو هه‌ڵبژارده‌كه‌ی عێراق له ڕیزبه‌ندی هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كان پله‌ی 27 هه‌مینی گرت ئه‌ویش به به‌ده‌ست هێنانی یه‌ك میدالیایی ئاڵتون و دوو میدالیایی زیوو .
له‌م ئۆڵۆمپیاده‌دا یانزه هه‌زار یاریزانی ( كوڕ و كچ ) نوێنه‌رایه‌تی 45 ولاَتی ئاسیاییان ده‌كردوو له 40 یاری جیا جیا دا كێبڕكێیان بۆ به‌ده‌ست هێنانی میدالیا بوو كه كۆی كێبڕكێكان ده‌گه‌یشته 465 كێبڕكێ .
سه‌رئه‌نجام وه‌ك سالاَنی پێشوو هه‌ڵبژارده‌كه‌ی صین به كۆكردنه‌وه‌ی 298 میدالیا كه 132 یان زێڕ بوون پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا و هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆنیش به كۆكردنه‌وه‌ی 75 میدالیایی زێڕ پله‌ی دووه‌می گرت و كۆریایی باشوریش به كۆكردنه‌وه‌ی 49 میدالیایی زێڕ پله‌ی سێهه‌می مسۆگه‌ر كرد .