پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوای ئه‌وه‌ی له كۆتایی مانگی ڕابردوو عه‌لی ڕه‌شید ئه‌مینی شه‌تڕه‌نج زانی شاری سلێمانی و ڕاهێنه‌ری پێشوی شه‌تڕه‌نج له یانه‌ی پێشمه‌رگه له یه‌كه‌م به‌شداریكردنی ده‌ره‌كی دا له به‌ریتانیا و له شاری لیڤه‌ر پوڵ له پاڵه‌وانێتی سالاَنه‌ی یانه‌ی شه‌تڕه‌نجی شاری لیڤه‌ر پول پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا و له‌لایه‌ن دایڤید لیمینیچی سكرتێری یانه‌كه‌وه جامی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی پێ درا كه زۆرترین یاری براوه‌ی ده‌سته‌به‌ر كردبوو په‌یجی فه‌رمی یانه‌ی ناوبراو له ئه‌نته‌رنێت وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌شدار بوانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی بلاَو كردۆته‌وه و له تۆڕی كۆمه‌لاَیه‌تی فه‌یس بوكی یانه‌كه‌ش به ڕاپۆرت و وێنه ، وێنه‌ی عه‌لی ڕه‌شید وه‌ك وێنه‌ی یه‌كه‌م پۆست كراوه .