پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی درێژه دان به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ، ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاران و ڕاهێنه‌رانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به پاڵپشتی ده‌سته‌ی كارگێڕی چه‌ندین یاریزانی نوێی بانگێشت كرد .
له ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كان بۆ یاریزانانی ده‌ره‌وه‌ی یانه‌كه ، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 2 ئه‌یلولی 2018 و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه و چه‌ند ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی له هۆڵی سه‌نته‌ری ڕۆژنامه‌وانی یانه‌ی پێشمه‌رگه گرێبه‌ستی هه‌ریه‌ك له یاریزانان ( ڕێباز یونس - گۆڵپارێز ، حه‌كیم شه‌مسه‌دین - یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاست ، هه‌ردی سه‌یفه‌دین - یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاست ) واژۆ كرا .
له‌و مه‌راسیمه‌دا به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌دی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه له وته‌یه‌كدا وێڕایی پیرۆزبایی له‌و یاریزانانه بۆ گرێبه‌تكردنیان له‌گه‌ڵ یانه‌ی پێشمه‌رگه هیوایی خواست ئه‌وان ته‌واوكاری هاوڕێكانیان بن له خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان بۆ به‌رجه‌سته كردنی ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وته‌كان له یاریه‌كانی خوله‌كه .
دواتر یاریزانان خۆش حاڵی خۆیان نیشان دا كه به‌رگی پێشمه‌رگه ده‌پۆشن و به‌ڵێنیان دا كه ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئه‌نجام بخه‌نه گه‌ڕ .
جێگه‌ی باسه یاریزان ڕێباز یونس ئه‌مین - گۆڵپارێزه و له یانه‌كانی ئه‌مانه به‌غداد له خولی نایابی عێراق و برایه‌تی یاری كردووه و هه‌روه‌ك حه‌كیم شه‌مسه‌دین عه‌لی یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاسته و له یانه‌ی كه‌ركوك یاری كردووه و هه‌ردی سه‌یفه‌دین-یش له هیڵی ناوه‌ڕاست و له یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه یاری كردووه .