پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی ئه‌نجام دانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له گرێبه‌ست بۆ یاریزانانی ڕابردووی تیپی تۆپی پێی پیێشكه‌وتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و دیاری كردنی ستافی ڕاهێنه‌ران ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شقی ئه‌نجام دا .
مه‌شقه‌كان له‌سه‌ر یاریگه‌ی ڕاپه‌ڕین و به‌به‌شداری 31 یاریزان ئه‌نجام درا و بڕیاره دوایی پالاَوتن 27 یاریزانی سه‌ره‌كی نمایشی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه بكات له خولی نایابی كوردستان .
سه‌باره‌ت به ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی مه‌شقه‌كان و ئاماده‌كارییه‌كان ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تیپه‌كه‌یان بۆ خولی نایاب ئاماده‌یه‌و بۆ ئه‌نجام و پله‌كانی پێشه‌نگ به‌شداری یاریه‌كانی خوله‌كه‌ش ده‌كه‌ین ، ویسام ووتیشی ، دوایی ئه‌نجام دانی كۆمه‌ڵێك له گرێبه‌ست مه‌شقه‌كان ده‌ست پێكرایه‌وه و یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شقیشمان له‌سه‌ر یاریگه‌ی ڕاپه‌ڕینی تایبه‌ت به یانه‌كه‌مان بوو .
وویسام ووتیشی له پلانماندایه دوایی كۆتاهاتنی گرێبه‌سته‌كان و ئه‌نجام دانی تیروپشكی خولی نایاب ته‌واوی ورده‌كاری ئاماده‌كارییه‌كان بخه‌ینه ڕوو .