ته‌ندروستی -
پسپۆڕانی بوار ته‌ندروستی ئاشكرایان كردوه كه په‌یڕه‌وكردنی سیستمێكی خۆراكی ته‌ندروست كه ده‌وڵه‌مه‌ند بێت به‌ڤیتامین و خواردنی چه‌ند جۆرێك خۆراكی دیاریكراو له ڕۆژدا نه‌ك ته‌نها یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێشی له‌ش ده‌دات به‌ڵكو مرۆڤ له‌توشبوون به نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره‌كانیش ده‌پارێزێت.
له سه‌نته‌ری " خۆپاراستن و ڕێگری كردن له نه‌خۆشیه‌كان " پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی گشتی له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لیستی ئه‌و خۆراكانه‌یان ئاشكرا كردوه كه پێویسته ڕۆژانه و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بخۆرێت بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ له توشبوون به نه‌خۆشی پارێزراو بێت و گرفتی كێشی زیادده‌ی نه‌بێت.
خواردنی كاهو و قه‌رنابیت و كه‌له‌رم و برۆكلی له ژه‌مه‌كانی ڕۆژانه‌دا واده‌كات جه‌سته‌ت بڕی پێویست ڤیتامینی ده‌ست بكه‌وێت وه‌ك "كالسیۆم و ئاسن و فۆلیك ئه‌سید و ڕیشاڵ" كه هه‌موو ئه‌مانه بۆ ته‌ندروستی له‌ش پێویستن.
ئه‌م پسۆڕه ته‌ندروستیانه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه خواردنی سپێناغ مرۆڤ له توشبوون به په‌تاكانی وه‌رزی زستان ده‌پارێزێت و ده‌توانرێت كوله‌كه‌كه‌ی شیرین له‌جیاتی مۆز بخورێت چونكه توێژینه‌وه نوێكان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه ئه‌و پۆتاسیۆمه‌ی له‌ناو كوله‌كه‌ی شیریندا هه‌یه زۆر زیاتره له‌وه‌ی له مۆزدا هه‌یه.
خواردنی ئه‌و زه‌ڵاتانه‌ی تیایدا ڤیتامینه‌كانی "A, B6, C, E, K" تیادایه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام یارمه‌تی چالاككردنی هه‌رسی گه‌ده ده‌دات و به‌مه‌ش ده‌بیته خاوه‌نی كێشی نمونه‌ی و ئاستی هۆرمۆنه‌كانی جه‌سته ڕێكده‌بێته‌وه.