پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی ڕێك خستنه‌وه و ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی مه‌شقه‌كان بۆ وه‌رزی نوێ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی توپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ویسام بازگ دوایی گفت‌و گۆی چڕ و پڕ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ستافی به‌شه جیا جیاكانی تۆپی پێی بۆ وه‌رزی 2018 - 2019 به‌م شێوه‌یه ده‌ست نیشان كرد .
پێشكه‌وتوان ( ئه‌رسه‌لان جه‌لال - ڕاهێنه‌ری یه‌كه‌م / فریاد حه‌مه حه‌مه ساڵح - یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ر / دڵشاد عومه‌ر - ڕاهێنه‌ری جه‌سته‌ی ، ئه‌یاد خزر - ڕاهێنه‌ری گۆڵ پارێزان ).
لاوان ( ئه‌ریڤان جه‌لال - ڕاهێنه‌ری یه‌كه‌م / عوده‌ی عه‌بدول خالق - یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ر / كێوان قادر - ڕاهێنه‌ری گۆڵ پارێزان ) .
تازه‌پێگه‌یشتوان ( وشیار ئه‌حمه‌د - ڕاهێنه‌ری یه‌كه‌م / سۆران - یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ر / عه‌تا حه‌مه ساڵح - ڕاهێنه‌ری گۆڵ پارێز ) .
فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ( شاهێن عه‌باس - ڕێبین - میقداد - ڕێباز - محه‌مه‌د باقی و بڕیار ڕاهێنه‌رانی گۆڵ پارێزان ).
به‌م بۆنه‌یه‌وه ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 30 / 8 / 2018 سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی پێكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه و مامۆستا ئیبراهیم قاسم ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی پۆسته نوێكانی ڕاهێنه‌ره ناوبراوه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی به جێگری سه‌رۆكی یانه ناساند و له‌و دیداره‌دا به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌دی جێگری سه‌رۆكی یانه وێڕایی پیرۆزبایی له ستافی تۆپی پێی پێشكه‌وتوان كه توانیان به ئاستێكی به‌رز ببینرێن و خولی پله یه‌كیان به‌سه‌ركه‌وتویی بڕی و گه‌یشتنه‌وه ڕیزی یانه نایابه‌كانی كوردستان هه‌روه‌ك پیرۆزبایی له تیپه‌كانی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوان و فێرگه‌ش كرد كه ئه‌نجامه‌كانیان دڵ خۆش كه‌ر بوون له وه‌رزی نوێ‌دا و هیوایی سه‌ركه‌وتنی بۆ ستافی نوێی تیپه‌كان خواست و یه‌ك بوون و یه‌ك ده‌ستی ڕاهێنه‌رانی له مه‌شقه‌كان و ڕۆحی هاوكارییه‌كانى دووپات كرده‌وه .