پێشمه‌رگه سپۆرت -
فێرگه‌ی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له مه‌شق و ڕاهێنانه‌كانی به‌رده‌وامه و ڕاهێنه‌ری فێرگه‌كه‌ش ئاماژه به ئاستی فێرخوازان و یاریزانانی به‌شداری فێرگه‌كه‌یان ده‌كات .
ئالان محه‌مه‌د ڕاهێنه‌ری فێرگه‌ی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئاستی پشتێن سپییه‌كان له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یانه‌ی پێشمه‌رگه گرنگی ته‌واو به‌به‌شی كاراتێ ده‌كات و دوایی دروست بوونی چه‌ندین فێرگه له‌سه‌ر ئاستی تیپه جیاوازه‌كان ، فێرگه‌ی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ش بووه یه‌كێك له‌و فێرگانه‌ی چه‌ندین یاریزان له‌خۆبگرێت .
ئالان ووتیشی له‌م وه‌رزه زیاتر له 50 فێرخواز به‌شداریان له مه‌شقه‌كان و خولی هاوینه كردوو خۆش به‌ختانه‌ش ڕۆژ له دوایی ڕۆژ ئه‌و ژماره‌یه زیاتر ده‌بوو كه توانیمان له ماوه‌ی 3 مانگ كۆمه‌ڵێك به‌هره‌مه‌ندی به توانا جیابكه‌ینه‌وه و ببنه یاریزانی داهاتووی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه كه بناغه‌یه‌كی گرنگ ده‌بن .
ئالانی ڕاهێنه‌ری پشتێن سپییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه فێرگه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت له مه‌شق و ڕاهێنان و به كۆتاهاتنی پشوی هاوین و ده‌ست پێكی خوێندن ئه‌مان له مه‌شقه‌كان دانابڕێن و به‌رده‌وام ده‌بن .
جێگه‌ی باسه یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌شت تیمی جیاوازی هه‌یه‌و ته‌واوی تیمه‌كانیشی فێرگه‌ی مندالاَنیان هه‌یه .