پێشمه‌رگه سپۆرت -
شڤان عوسمانی یاریزانی تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه و پاڵه‌وانی ئه‌و یارییه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق به‌شداری له كه‌مپێكی مه‌شقی له ولاَتی ئازه‌ر باینجان ده‌كات.
كه‌مپه‌كه له به‌رواری 1 تا 6 / 9 / 2018 به‌رده‌وام ده‌بێت و تێیدا و یاریزانانی چه‌ندین ولاَت به‌شداری ده‌كه‌ن ، سه‌باره‌ت به‌به‌شداری كردنی ئه‌و یاریزانه ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه چه‌ندین پاڵه‌وانی به‌هێزی تێیدایه‌و به‌هۆی به‌شداریكردنیان له پاڵه‌وانێتیه ده‌ره‌كییه‌كان یاریزانانمان ناسراون له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌كی .
ئه‌رسه‌لان ووتیشی بانگێشت نامه‌ی فه‌رمییمان پێگه‌یشتووه كه یاریزان شڤان عوسمان به‌شداری له‌و كه‌مپه هاوبه‌شه بكات كه له ولاَتی ئازه‌رباینجان و بۆ ئاسته‌كانی كوڕان و كچان ئه‌نجام ده‌درێت و له ئێستاشدا شڤان ئاماده‌ی به‌شداریكردنه له‌و كه‌مپه‌دا .
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه دوایی ئه‌وه‌ی به‌شداری له كه‌مپه‌كه ده‌كات ئێمه وه‌ك به‌شی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه سیمینارێكی تایبه‌تی له هۆڵی كاراتێی یانه‌كه‌مان بۆ ڕێك ده‌خه‌ین و یاریزانانی به‌شه‌كه‌مان سود له تواناكانی شڤان وه‌رده‌گرن كه چۆن له‌و كه‌مپه‌دا مه‌شقه‌كانی بینیووه و تا چه‌ند سود مه‌ند بووه .
دواتر شڤان عوسمان تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت خۆش حاڵی خۆی نیشان دا كه ده‌چێته نێو ئه‌و كه‌مپه ده‌ره‌كییه و ووتیشی ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانم كردووه تا بتوانم سودی ته‌واو له مه‌شقه تیۆری و پراكتیكێكان ببینم .
دواجار شڤان عوسمانی پاڵه‌وان سوپاسی یانه‌كه‌ی كرد كه پاڵپشتی ئه‌و ده‌كه‌ن وه‌ك یاریزانێكی یانه‌كه و دڵسۆزی خۆشی بۆ یانه‌كه‌یان دووپات كرده‌وه و به‌ڵێنی دا بۆ ناوی پێشمه‌رگه و به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامه‌كان تواناكانی خۆی زیاتر ده‌بخات و هه‌وڵ بدات .