تهندروستی -
سەرئێشە بریتیە لەدروستبوونی ئازار لەسەر و مل و پێستی سەردا كەیەكێكە لە گرفتە تەندروستیە بەربڵاوەكان لەجیهاندا ، سەرئێشە بەنەخۆشی دانانرێت بەڵكو نیشانەیە بۆ بوونی نەخۆشی لەجەستە یاخود گرفت لەرووی دەرونیەوە.
هۆكارەكانی سەرئێشە:
- وەستان بەشێوەیەكی نارێك.
- كەم خەوتن یاخود زۆر خەوتن.
- بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش.
- جگەرەكێشان و دواكەوتنی كاتی نان خواردن.
- نارێكی پێچانەوەی قژ یاخود بەستنی قژ بەتوندی.
- ئەنجام دانی كارێكی زۆر یاخود كارێكی قورس و وەرزش كردنی قورس.
- راهاتن لەسەر خواردنەوەی چا و قاوە یاخود ئەو خۆراكانەی ماددەی كافاینی تێدایە.
جۆرەكانی سەرئێشە:
* سەرئێشە بەهۆی خواردنی خوێ.
* سەرئێشە بەهۆی نارێكی باری دەروونی.
* سەرئێشە بەهۆی هەوكردنی گیرفانەكانی لووت.
* دروست بوونی گرێ لەمێشك یان تووشبوون بەشەقیقە.
* سەرئێشە بەهۆی نەخۆشیەوە وەك رۆماتیزمە و ئازاری چاو و لووت گیران.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی