پێشمه‌رگه سپۆرت -
دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دوایی ده‌ست نیشان كردنی ولاَته‌كه‌ی هاوشان له‌گه‌ڵ كه‌نه‌دا و مه‌كسیك بۆ له ئامێز گرتنی مۆندیالی 2026 خۆش حاڵی خۆی ده‌ربڕی و له په‌راوێزی دیدارێكی دا له‌گه‌ڵ جانی ئینفاتینۆی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان فیفا له كۆشكی سپی ترامپ ڕایگه‌یاند : زۆر دڵ خۆشم كه ولاَته‌كه‌م ئه‌و ڕوداوه گه‌وره‌یه له ئامێز ده‌گرێت ، به‌لاَم به داخه‌وه ساڵی 2026 من سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نیم و بۆیه وه‌كوو نوكته‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه نوسان كارتی سوری به‌رز كرده‌وه و وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك كه ئه‌و له پۆسته‌كه‌ی دا به‌رده‌وام نابێت .