پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی خۆئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانێتی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئاسیایی كه بڕیاره له ولاَتی سریلانكا ئه‌نجام بدرێت هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق بۆ كه‌مپێكی مه‌شق و ڕاهێنان ده‌چێته بولگاریا ، كه‌مپه‌كه‌ش تا 14 ی مانگی 9 ده‌خایه‌نێت و له په‌راوێزی دا چه‌ندین یاری دۆستانه له‌گه‌ڵ تیپ و یانه‌كانی ئه‌و ولاَته ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
فیدراسیۆنی باله‌ی عێراقیش بۆ كه‌مپه‌كه 16 ناوی یاریزانی به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند ( حسێن نه‌میر ، حسام عه‌بدول سه‌مه‌د ، سه‌فا له‌فته ، مسته‌فا غه‌نی ، مسته‌فا حه‌مید ، محه‌مه‌د ساڵح ، عه‌لی له‌فته ، ئوسامه مونیب ، عه‌باس عه‌بدول كه‌ریم ، ئه‌سیڵ جه‌میل ، مرته‌زا زوهێر ، ئیسلام ساجد ، هادی عه‌لی ، ئه‌یمه‌ن عه‌لی ، ڕیاز عه‌زیز ، عه‌لی ساحب )