پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئه‌ندرێس ئینیستایی ئیسپانی و یاریزانی پێشوی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و یانه‌ی ئێستایی ڤیسێل كۆبی ژاپۆنی له لێدوانێكی دا بۆ پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ڕای گه‌یاندووه كه بڕیاری ماڵ ئاوایی كردنم بڕیارێكی ڕاست و دروست بوو ، له ئێستادا خۆشترین كاته‌كانی خۆم له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌م به‌سه‌ر ده‌به‌م و زۆریش خۆش حاڵم كه یاریه‌كانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌بینموو پێده‌چێت له‌م وه‌رزه نوێیه‌دا پێكهاته‌كه‌ی به‌هێزترین پێكهاته بێ و لیۆنێل میسیش سه‌ركرده‌یه‌كی شایسته‌ی ئه‌و تیپه‌یه .