پیره‌مێردێكی‌ چینی‌ سه‌د ماراسۆن ئه‌نجام ده‌دات



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

جیم فیباوی‌ ته‌مه‌ن 55 ساڵی‌ چینی‌ له‌سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ نوێوه‌ ده‌ستی‌ كرد به‌ ئه‌نجام دانی‌ ڕاكردنی‌ ماوه‌ درێژ له‌سه‌رجه‌م كیشوه‌ره‌كانی‌ جیهان .

جیم تا ئێستا سه‌د ماراسۆنی‌ جیا جیایی‌ له‌ ڕێگاو بانه‌ نزم و نشێو شاخاوییه‌كاندا ئه‌نجام داوه‌ و تا ئێستا 13 كیلۆ غرام له‌ كێشی‌ خۆی‌ دابه‌زاندووه‌ و پێشتر 73 كیلۆ غرام بووه‌ و ئێستا 63 كیلۆ غرامه‌ ، ئه‌م وه‌رزشه‌وانه‌ له‌ نێو ماراسۆنه‌كانی‌ دا و له‌سه‌ر به‌رزترین لوتكه‌ی‌ هه‌ردوو به‌سته‌ڵه‌كی‌ باشور و باكوردا تێپه‌ڕ بووه‌ و چه‌ندین بیابانی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌ ڕۆژ هه‌لاَت و ڕۆژ ئاوا بینیوه‌ كه‌ كۆی‌ ماوه‌ی‌ ئه‌نجام دانی‌ ماراسۆنه‌كانی‌ له‌ یه‌ك ڕۆژدا 42.195 كیلۆمه‌تر بووه‌ .


PM:05:42:28/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 1185 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌