تهندروستی -
گرنگینەدان بە کاتەکانی نوستن و تێکچوونی لایەنی دەروونیی لەو هۆکارانەن کە بەیانیان لە کاتی هەستان لەخەو مرۆڤ تووشی سەرگێژخواردن وبێزاری دەکات.
پێنج هۆکار وادەکەن بەیانیان لەکاتی هەستان لەخەو هەست بە سەرگێژخواردن بکەیت، ئەوانیش:
1-بوونی کێشەکانی خەو، وەکو کەم خەوی یان زۆر خەوی یان خەوزڕان.
2- خەمۆکی و دڵەڕاوکێ.
3-خواردنەوە کهولییەکان لە شەواندا.
4- جیڕکردنەوەی ددان لەکاتی نوستندا.
5- بەهۆی بوونی چەندین نەخۆشی، واتە کەسانی ناساغ کە زۆرکات بەیانیان لەکاتی هەستان لەخەو توشی سەرگێژخواردن دەبن.