پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی دووه‌م له پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌ر زه‌وی كچانی یانه‌كانی عێراقدا ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 27 ئابی 2018 به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد به ئاماده‌بوونی شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێر و هۆگر محه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه پێشوازی كرد له ڕاهێنه‌ر و كیژه یاریزانانی تیپی تێنسی سه‌ر زه‌وی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه .
له‌و دیداره‌دا و وێڕایی به‌خێر هێنانی ئالان سه‌لامی ڕاهێنه‌ر و كیژه یاریزانان به‌ڕِێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه پیرۆزبایی له ستافی تیپه‌كه كرد كه توانیان له پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی كچانی یانه و هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگه‌كانی عێراق پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنن و هیوایی سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌و پێش چوونی زیاتری بۆ خواستن .
ئه‌مه‌و ئالان سه‌لام ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه سوپاسی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌دی كرد كه ته‌واوی هاوكاری تیپه‌كه‌یان ده‌كات و به‌ڵێنیان دا كه بۆ ئه‌نجامه‌كان كۆڵ نه‌ده‌ن و مه‌شقه‌كان چڕتر بكه‌نه‌وه .