ته‌ندروستی -
مانگۆ میوه‌یه‌كی ناوچه‌ی هێڵی ئیستیوایه و تامێكی تایبه‌تی هه‌یه و ئه‌نجامی توێژینه‌وه نوێكان ئه‌وه‌ی ئاكشرا كردوه خواردنی ئه‌م میوه‌یه مرۆڤ له مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه ده‌پارێزێت به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات.
ئه‌م میوه‌یه ئاستی شه‌كری ناو خوێن ڕێكده‌خات و ئاستی ئه‌نسۆلینی ناو خوێن هاوسه‌نگ ده‌كات ، هه‌بوونی ڕیشاڵ و په‌كتین له‌ناو ئه‌م میوه‌یه‌دا یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی كۆڵیستڕۆڵی زیادده‌ی ناو خوێن ده‌دات و توانای خێراكردنی هه‌رسی گه‌ده‌ی هه‌یه و كالۆری ناو له‌ش زوو ده‌سوتێنێت و توانای بینین به‌هێز ده‌كات، ده‌توانیت ماسكی ئه‌م میوه به‌سووده بۆ چاره‌سه‌ری زیپكه‌ی ڕوخسار به‌كاربهێنیت به‌هۆی بوونی ڤیتامین C تیایدا