پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامه‌كانی یه‌كه‌م له پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی كچانی عێراق یانه‌ی پێشمه‌رگه خه‌لاَتی نه‌با‌ء سامی كرد.
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 26 ئابی 2018 و له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه پێشوازی كرد له نه‌با‌ء سامی كیژه پاڵه‌وانی شه‌تڕه‌نج زانی یانه‌ی پێشمه‌رگه كرد.
له‌و میواندارییه‌دا و دوایی ئه‌وه‌ی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌دی جێگری سه‌رۆكی یانه ستایشی ئه‌نجامه‌كانی كیژه پاڵه‌وانه‌كه‌ی یانه‌كه‌یانی كرد هیوایی خواست ئه‌و هه‌رده‌م له پێشه‌نگ بوون و به‌ره‌و پێش چووندا بێت و له پاڵه‌وانێتیه ده‌ره‌كییه‌كانیشدا ئه‌نجامی كاریگه‌ر به‌ده‌ست بهێنێت .
دواتر نه‌با‌ء سوپاسی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كرد كه خه‌م خۆری ڕاستی وه‌رزشن له‌سه‌ر ئاستی عێراق و به‌ڵێنی دا له هه‌وڵدان نه‌وه‌ستێت و بۆ ئه‌نجام و به‌ده‌ست هێنانی پله‌كانی پێشه‌نگ بۆ یانه‌كه‌ی ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه هه‌وڵه‌كانی چڕتربكاته‌وه ئه‌وه‌ش به پاڵپشتی یانه‌كه‌یان و به‌ڕێز ئه‌سعه‌د ئیسماعیلیی سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌می به‌شه‌كه‌یان كه ماندوو نه‌ناسانه هه‌وڵ ده‌دات تا به‌شه‌كه‌یان ئه‌نجامی كاریگه‌ر و ئه‌نجامه‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌ده‌ست بهێنێت .