پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تێنسی سه‌ر زه‌وی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان به‌شداری یان له پاڵه‌وانێتی یانه و هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگه‌كانی عێراق كردوو دوایی پیشان دانی ئاستێكی به‌رز پله‌ی دووه‌می ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌یه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
پاڵه‌وانێتیه‌كه له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام دراو له ته‌مه‌نه‌كانی 8 تا 14 ساڵ تێیدا به‌شدار بوون و تێیداو تیپی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ش به سێ كیژه یاریزان له ته‌مه‌نه‌كانی 12 و 14 ساڵ به‌شداریان كردوو دوایی ململانێیه‌كی به‌هێزی كیژه یاریزانانی به‌شداری ئه‌و پاڵه‌وانێتیه به‌هێزه كه‌له‌سه‌ر ئاستی عێراق ئه‌نجام درا كچانی پێشمه‌رگه توانیان ئه‌م ئه‌نجامانه به‌ده‌ست بهێنن .
شایلا شاباز پلەی دووەم بۆ ته‌مه‌نی ۱٤ ساڵ
مژدە لوقمان پلەی پێنجەم بۆ تەمەنی ۱٤ ساڵ
تەرزە پشتیوان پله‌ی هەشتەم بۆ ته‌مه‌نی ۱۲ ساڵ
ئالان محه‌مه‌د ڕاهێنه‌ری تیپی تێنسی سه‌ر زه‌وی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌م 3 كیژه یاریزانه‌یان دوایی مه‌شقێكی كه‌م بۆ یه‌كه‌م جاریان بوو به‌شداریان له‌و پاڵه‌وانێتیه به‌هێزه كردوو توانیان به ئاست به‌رزیان سه‌رنجی میوانانی پاڵه‌وانێتیه‌كه و یاریه‌كان بۆخۆیان ڕابكێشن و له‌سه‌ر ئاستی تیمیش پله‌ی دووه‌می عێراق یان مسۆگه‌ر كرد .