یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ كوردستان لیژنه‌یه‌كی‌ بۆ یاریگه‌ی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان دروست كرد




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

به‌ مه‌به‌ستی‌ گرنگی‌ دان به‌ یاریگه‌ی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی‌ كه‌م و كوڕه‌ییه‌كانی‌ سه‌رجه‌م یاریه‌كان ، یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ كوردستان لیژنه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ بۆ ده‌ست نیشان كردن و چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و كه‌م و كوڕیانه‌ دروست كرد و له‌ ده‌ست پێكی‌ به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی‌ یاریگه‌كانیش ئه‌و لیژنه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ مه‌یدانی‌ یاریگه‌ی‌ یانه‌كانی‌ ( دهۆك ، زێره‌ڤانی‌ ، گاره‌  ، شێخان و ئاكرێی‌  ) به‌سه‌ر كرده‌وه‌ .

ئه‌مه‌و بڕیاره‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ی‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ كوردستان ته‌واوی‌ یاریگه‌ی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان به‌سه‌ر بكاته‌وه‌ كه‌ له‌ ڕۆژانی‌ داهاتوو به‌رده‌وامی‌ ده‌بێت .



PM:07:45:18/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌