پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژنامه‌ی سه‌نی ئینگلیزی بلاَوی كردۆته‌وه كه بۆ وه‌رزی 2018 - 2019 له خولی پریمه‌ر لیگی ئینگلیزی پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له چاو ڕاهێنه‌ره‌كانی تری هاوپیشه‌ی گرانترین سه‌عاتی له ده‌ست دایه‌و به‌هاكه‌ی به 150 هه‌زار پاوه‌ند مه‌زه‌نده ده‌كرێت سه‌عاته‌كه‌شی له جۆری ( Richard Mille RM 004 All Gray) .
له پله‌ی دووه‌میش جۆزێ مۆرینۆی پرتوگالی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد سه‌عاتێكی له جۆری (Hublot Big Bang Unico 45mm Automatic Chronograph Magic Gold watch) له ده‌ست دایه كه به‌هاكه‌ی 16 هه‌زار پاوه‌نده .