پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی به‌ده‌ست هێنانی نازناوی پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی بێچوه‌شێرانی دۆستانه‌ی كراوه كه له شاری شنۆ ئه‌نجام درا و بێچوه‌شێرانی پێشمه‌رگه به ناوی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی سلێمانی به‌شداری كردوو توانی نازناوی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌یان به‌ده‌ست بهێنێت ، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 16 ئابی 2018 ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاران و ڕاهێنه‌ران و یاریزانانی تیپه‌كه‌ی پێشمه‌رگه گه‌یشتنه‌وه شاری سلێمانی و له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كران .
سه‌ره‌تا كامه‌ران محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری تیپی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه باسێكی له گرنگی و به‌هێزی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه كرد كه چه‌ندین هه‌ڵبژارده‌ی شاره‌كانی ولاَتی ئێران تێیدا به‌شدار بوون و سودێكی زۆری به یاریزانانی بێچوه‌شێری تیپه‌كه‌یان گه‌یاندووه و هه‌روه‌ك سوپاسی یانه‌كه‌یانی كرد كه هاوكار بوون تا تیپه‌كه‌ی پێشمه‌رگه به ناوی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی له‌و پاڵه‌وانێتیه به‌شداری بكات .
دواتر به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دوایی به‌خێرهێنانه‌وه‌ی شاندی تیپی باسكه‌ی بێچوه شێرانی یانه‌كه‌یان پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ر و یاریزانان كرد كه توانیان به ئاستێكی به‌رز له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ببینرێن و نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌شیان به‌ده‌ست هێنا و هه‌روه‌ك پاڵپشتی یانه‌ی بۆ دووپات كردنه‌وه و ئه‌و تیپه‌شی به تیپی باسكه‌ی دوا ڕۆژی یانه‌ی پێشمه‌رگه له قه‌ڵه‌م دا .