هۆكاره‌كانی خوێن به‌ربوون و جۆره‌كانی

 
ته‌ندروستی‌ - 

بەشێوەیەکی گشتی خوێنبـەربـوون دەستەواژەیەکە بۆ لەدەستدانی خوێن بەکار دێت و ئه‌م كێشه‌ ته‌ندروستیه‌ هۆكار و جۆری جیاوازی هه‌یه‌ له‌وانه‌ش .

دوو جۆری سەرەکی ھەیـە:

١- خوێنبـەربـونی ناوەوەی لەش ( نزیف داخلی ) .
٢- خوێنبـەربـونی دەرەوەی لەش(نزیف خارجی) .

ھۆکارەکانی ڕودانی خوێن به‌ربوون :

١- بونی برین کە ببێتە ھۆی خوێنبەربون .
٢- تەقینی بۆریەکانی خوێن .
٣- کەسەکە توشی لێدانی راستەوخۆ ببێت لە ئەندامە سەرەکیەکانی لەش وەك ( جگەر - سپڵ - گورچیلە) .
٤- ئەگەر کەسەکە توشبوو بو بو یەکێک لە نەخۆشیەکانی خوێن ( نەبـونی فاکتەرەکانی خوێن مەییـن ) ئەمەش لە نەخۆشیەکانی ( ھیمۆفیلـیـا - شێرپەنجەی خوێن -لوکیمیا) .

ئەگەر قەبارەی خوێنی لەدەست چوو (١) لیتر بێت، بە مەترسی دادەنرێت وە ئەگەر لە لیترونیوێک یان زیاتر بوو بە مەترسیەکی گەورە دادەنرێت لەسەر ژیانی توشبوەکە .

خوێنبەربــون ئه‌م كاردانه‌وه‌ لاوه‌كیانه‌ی‌ ده‌بێت له‌سه‌ر جه‌سته‌ له‌وانه‌:

١- شۆك (الصدمە)
٢- ھەوکردن
٣- نزمبونی پەستانی خوێن (زەخت )
٤-ئازارێکی زۆر



PM:03:27:16/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 2414 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌