پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به هاوكاری یانه‌ی وه‌رزشی خانزاد بۆ یاری شه‌تڕه‌نج و به‌سه‌ر په‌رشتی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق و یه‌كێتی شه‌تڕ‌نجی نێو ده‌وڵه‌تی دوو پاڵه‌وانێتی له ژێر ناوی ( پێشمه‌رگه ) ئه‌نجام دا .
یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتیی به شێوه‌ی داخراو ئه‌نجام دراو 10 یاریزان تێیدا به‌شدار بوو ، هه‌روه‌ك له هه‌مان كات پاڵه‌وانێتی دووه‌م به‌ڕشێوه چوو كه یاریه‌كانی به شێوه‌ی كراوه به‌ڕێوه چوون .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و دوو پاڵه‌وانێتیه ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت دوا و ووتی ، له به‌رواری 10 تا 14 مانگی 8 / 2018 دوو پاڵه‌وانێتی له ژێر ناوی پێشمه‌رگه ئه‌نجام دراو دوایی ململانێی یاریزانانی سه‌رئه‌نجام پاڵه‌وانانی پاڵه‌وانێتیه‌كه توانیان جامه‌كان به‌ده‌ست بهێنن و خه‌لاَت كران .
ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ووتیشی خزمه‌ت به ناوی پێشمه‌رگه خزمه‌ته به هێزی ئاشتی پارێز و ئێمه‌ش به گرنگی ده‌زانین خزمه‌ت به‌و ناوه بكه‌ین .