پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش به‌ده‌ست هێنانی پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م له پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی تاك ، هه‌ردوو یاریزانی پاڵه‌وانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و خاوه‌ن پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه ( ئه‌شكان كارزان و شارۆژ سه‌لاَح ) خه‌لاَت كران .
ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 14 ئابی 2018 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی سكرتێر و چه‌ند ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرا له ڕاهێنه‌ر و هه‌ردوو یاریزانی پاڵه‌وان ئه‌شكان كارزان و شارۆژ سه‌لاَح ، له دیدارێكی وه‌رزشی دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پیرۆزبایی له هه‌ردی ئه‌حمه‌دی ڕاهێنه‌رو هه‌ردوو یاریزانی بێچوه‌شێر ئه‌شكان و شارۆژ كردوو هه‌روه‌ك پاڵپشتی یانه‌ی بۆ دووپات كردنه‌وه و ئه‌و دوو بێچوه شێره‌ی به یاریزانانی دوا ڕۆژی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كه‌یان له قه‌ڵه‌مدا و هیوایی به‌رده‌وامی بۆ خواستن .
دواتر هه‌ردی ئه‌حمه‌دی ڕاهێنه‌ر سوپاسی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌كه‌یان و ده‌سته‌ی كارگێڕی كرد كه له نزیكه‌وه پاڵپشتیانن و به‌ڵێنیان دا كه به‌رده‌وام بن بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامه شایسته‌كان بۆ یانه‌كه‌یان ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه