پێشمه‌رگه سپۆرت -
میرۆس تاف كلۆزه گۆڵكاری مێژووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا وه‌ك ڕاهێنه‌ر یه‌كه‌مین بردنه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ر كرد ، دوایی ئه‌وه‌ی میرۆس تاف كلۆزه له مانگی ئایاردا پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی تیپی تازه‌پێگه‌یشتوانی خوار ته‌مه‌ن 17 ساڵی یانه‌ی بایه‌ر میونشنی وه‌رگرت ، له ده‌ست پێكی یاریه‌كانی خولی ئه‌ڵمانیا بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان یه‌كه‌مین بردنه‌وه‌ی بۆ تیپه‌كه ده‌سته‌به‌ر كردوو به ئه‌نجامی 1-3 گۆڵ له تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی فی هێن ڤیس بادنی برده‌وه .
جێگه‌ی باسه كلۆزه نازناوی گۆڵكاری مێژووی مۆندیالی ده‌سته‌ر كردووه و سالاَنی 2007 تا 2011 له یانه‌ی بایه‌ر میونشن یاری كردووه و له 98 یاری دا 24 گۆڵی تۆمار كردووه ، به‌ر له وه‌رگرتنی ئه‌م پۆسته‌ش له ساڵی 2016 وه تا مۆندیالی 2018 ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی هێرش به‌رانی ئه‌ڵمانیایی پێ سپێردراوه .