هۆكارەكانی هەستكردنی بەردەوام بە برسيَتی‌


ته‌ندروستی‌ - 

هەندێك كەس بەردەوام هەست بە برسێتی دەكەن تەنانەت لەدوای تێپەڕبوونی ماوەیەكی كەم بەسەر ژەمەخواردنەكان، پێدەچێت هەندێكیان سیستمی خۆراكی نەگونجاو بگرنەبەر، چونكە خواردنەوە شیرینەكان و شیرینی و ئەوانەی لەهەویر دروستكراون ناتوانێت بۆ ماوەیەكی زۆر ووزە بۆ جەستە دابین بكات، بۆیە هەر زوو هەست بەبرسێتی دەكرێت. 

- شڵەژان: لەشی مرۆڤ لەرێگەی هۆرمۆنی ئەدرینالین زاڵ دەبێت بەسەر هەستكردن بەبرسێتی، بەڵام لەحاڵەتی شڵەژان لەش هۆرمۆنی كۆرتیزۆل دەردەدات كەدەبێتە هۆی هەستكردن بەبرسێتی و خواردنی ئەوەی چاوی دەكەوێتەسەر.

- تینوێتی و ووشكبوونەوە: لەهەندێك كاتدا مرۆڤ واهەست دەكات پێویستی بەخواردنە، بەڵام لەراستیدا تووشی ووشكبوونەوە بووە و لەو كاتەدا رێنوێنی دەدرێت ئاو بخورێتەوە لەپێشدا.

-رێژەی شەكر لەناو خوێن: لەكاتی خواردنی كاربۆهێدرات وەك كێك و خۆراكی لەهەویر دروستكراو یاخود سۆدا ئەوا لەش دەستدەكات بەدەردانی ئەنسۆلینی زیاد لەپێویست و رێژەی شەكر لەناو خوێن كەم دەبێتەوە و هەست بەبرسێتی دەكرێت.

- تووشبوون بەشەكرە: لەهەندێك حاڵەتەدا لەش تووشی كێشە دەبێت لەگۆڕینی خۆراك بۆ ووزە، هەستكردن بە برسێتی زۆر یەكێكە لەنیشانەكانی تووشبوون بەشەكرە كەنیشانەی دیكەی وەك لەدەستدانی كێش و میزكردنی زۆر و هەستكردن بەهیلاكی زۆری لەگەڵدایە.

- زیادبوونی چالاكی غودەی دەرەقی: هەندێك حاڵەتی هەستكردنی بەردەوام بەبرسێتی بۆ ئەم حاڵتە دەگەرێتەوە و وادەكات هەست بە هیلاكی بكرێت و هەروەها تووڕەبوون و تێكچوونی باری دەروونی لەگەڵ دەبێت.

- باری سۆزداری: هەندێك كەس لەكاتی هەستكردن بە دڵتەنگی و خەفەت و خەمۆكی پەنابۆ خواردن دەبەن كەئەو حاڵەتەش بە خواردنی سۆزداری ناسراوە.

-حاڵەتی دووگیانی: هەندێك لەئافرەتان تووشی لەدەستدانی ئارەزووی خواردن دەبنەوە لەسەرەتای ماوەی دووگیانبوون، بەلام هەندێكیان بەردەوام هەست بە برسێتی و ئارەزووی خواردنی نوێ دەكەن.

- هۆكاری جیاواز: هەندێك هۆكاری جیاوازی دیكە هەیە بۆ هەستكردنی بەردەوام بە برسێتی لەوانە بەخێرایی خواردن و نەجوینی تەواوەتی یان كەمی كاتژمێرەكانی خەوتن و بەكارهێنانی هەندێك دەرمان كە كاریگەری دەكەنە سەر ئارەزووی خواردن.

هەندێك بژاردەی باشتر هەیە بۆ پەیداكردنی ووزەی پێویست بۆ لەش و نەهێشتنی هەستكردنی بەردەوام بە برسێتی، ئەوانیش خواردنی خۆراكە دەوڵەمەندەكان بە ڕیشاڵەكان و دانەوێڵە و میوە و سەوزە لەگەڵ خۆراكە دەوڵەمەندەكان بەچەورییە تەندروستەكانی وەك ماسی سەلەمون و چەرەسات و ئەڤۆكادۆ و پرۆتینی خاڵی لەچەوری وەك هێلكە و فاسۆلیا و مریشكی برژاو.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی


PM:03:27:13/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 1359 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌