پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 12 ئابی 2018 و له درێژه‌ی به‌ڕێوه چوونی یاریه‌كانی هه‌ردوو پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی نێو ده‌وڵه‌تی كه ڕكابه‌ریه‌كانی له هۆڵی شه‌تڕه‌نجی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه ده‌چێت ، به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به یاوه‌ری سكرتێر و چه‌ند ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه .