پێشمه‌رگه سپۆرت -
زۆرن ئه‌و منداڵ و نه‌وجه‌وانان و تازه‌پێگه‌یشتوانانه‌ی كه له كوردستان دا خاوه‌ن به‌هره‌یه‌كی خۆیان بوون و به چه‌ندین هۆكاری جیاواز خۆیان و خانه‌واده‌كانیان ڕویان له تاراوگه‌و ولاَتانی ده‌ره‌وه كردووه و له‌وێ په‌ره به به‌هره‌كانیان ده‌ده‌ن و خۆیان به كلتور و گه‌لانی دیكه‌ی جیاواز ده‌ناسێنن .
سان و ڕاسان دوو منداڵی بێچوه شێری تۆپی پێ بوون له فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه باوكی ئه‌م دوو به‌هره مه‌نده ناوی سه‌لام سه‌لیم مسته‌فایه و پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینه‌و و به‌هۆی بارودۆخی كوردستان ڕووی له تاراوگه كردوو له ولاَتی نه‌رویج گیرساوه‌ته‌وه باوكی سان و ڕاسان له‌گه‌ڵ هه‌ست كردن له بوونی به‌هره‌یه‌ك له منداڵه‌كانی دا نه‌یهێشت منداڵه‌كانی له حه‌زوو ئاره‌زووه وه‌رزشییه‌كانی خۆیان داببڕین ، ڕاسان له دایك بووی ساڵی 2009 یه‌و سان-یش له دایك بووی ساڵی 2005 ه ، هه‌رزوو سه‌لامی باوكیان هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی له فێرگه‌ی یانه‌ی ( våg - share Kristiansand ) ناوی تۆمار كردن و هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی بووه مایه‌ی سه‌رسامی ڕاهێنه‌ران له‌و فێرگه‌یه‌دا .
پاش تێپه‌ڕ بوونی چه‌ند ساڵێك سان و ڕاسان به‌سه‌ردان گه‌ڕانه‌وه كوردستان و باوكیان نه‌یهێشت له ڕاهێنه‌ره‌كانیان دابڕێن و هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی له فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تۆمار كردوو له نزیكه‌وه خۆی وه‌كوو باوكێكی دڵسۆز و خۆشه‌ویست بۆ وه‌رزش چاودێری ده‌كردن ، له فێرگه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ش سان و ڕاسان هه‌ردووكیان مایه‌ی سه‌رسامی بوون بۆ ڕاهێنه‌ره‌كان .
له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئه‌وروپا ئه‌م باوكه بۆ به‌دی هێنانی خه‌ونی زیاتری نه‌وه‌كانی و پاڵپشتیان تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه ببنه یاریزانێكی ئاست به‌رز و ده‌ركه‌وتنیان وه‌كوو یاریزانێكی كورد پلانێكی نوێی داڕشت ئه‌ویش ڕوكردنه ولاَتی به‌ریتانیا بوو ، ئه‌م خانه‌واده‌یه خانووه‌كه‌یان له نارویج فرۆشت و ڕویان كرده ولاَتی به‌ریتانیا و ئه‌م جاره له شاری مانچسته‌ر یونایتد گیرسانه‌وه .
دوایی گه‌یشتنیان بۆ ئه‌م ولاَته نوێیه سه‌لام مسته‌فا هه‌ردووكیانی له فێرگه‌ی تۆپی پێی ( fletcher moss )
ناونوس كردوو به پێی ئاسته‌كانیان له نێو تیپی فێرگه‌كاندا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی جێگیر كران .
له فێرگه نوێكه‌یاندا هه‌ردوو به‌هره‌مه‌نده منداڵه‌كه له چاو منداڵه‌كانی تردا زۆر جیاواز نوو لێهاتووی خۆیان بۆته جێگه‌ی سه‌رسامی هه‌مووان هه‌ر ئه‌مه‌ش وایی كرد كه یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له ڤیستیڤاڵێكی تایبه‌ت به خۆی دا چه‌ند منداڵێكی به‌هره‌مه‌ند ده‌ست نیشان بكات بۆ ئه‌نجام دانی پڕۆژه‌یه‌كی خێر خوازی و له نێو ئه‌م مندالاَنه‌ی شاری مانچسته‌ر دا منداڵه‌كانی سه‌لام مسسته‌فا دیاری كران و له‌و نمایش و ڤیستیڤاڵه‌شدا ڕاسان یان بووه مایه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕامانی ڕاهێنه‌ره‌كانی فێرگه‌ی مانچسته‌ر سیتی په‌یوه‌ندیان كرد به بواكی ڕاسان و ئه‌م به‌هره‌مه‌نده‌یان له فێرگه‌كه‌ی خۆیان ناونوس كردوو بوو به یه‌كێك له یاریزانه‌كانی فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ، سانی برا گه‌وره‌ش له ئێستادا له یانه‌كه‌ی fletcher moss نه‌ماوه و په‌یوه‌ندی كردووه به Salford sport village
.
له كۆتایی دا باوكی ئه‌م دوو به‌هره‌مه‌نده‌ش تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ڕایگه‌یاند : كه پێویسته دایك و باوكان پاڵپشتی ڕۆڵه‌كانیان بكه‌ن بۆ ئه‌نجام دانی ئاره‌زووه‌كانیان و دابین كردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ خۆیان و بۆ گه‌له‌كه‌یان .