پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی قوه جه‌ویه‌ی عێراقی بۆ وه‌رزی داهاتووی 2018 - 2019 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ باسم قاسم كرد .
له‌م باره‌یه‌وه یانه‌ی ناوبراو ڕای گه‌یاند كه كێشه‌و ناكۆكییه‌كانی ڕابردوو له نێوان چه‌ند یاریزانێك و ڕاهێنه‌ره نوێكه كۆتایی پێهێنراوه و هێچ كێشه‌و گرفتێكیان نه‌ماوه ، هه‌ر به پێی گرێبه‌سته‌كه‌ش هه‌ریه‌ك له ئه‌حمه‌د خچیر به یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ر و هاشم خه‌میش وه‌ك ڕاهێنه‌ری گۆڵ پارێز دیاری كراون .
جێگه‌ی باسه یانه‌ی قوه جه‌ویه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م ڕاهێنه‌ره دوو وه‌رز له‌مه‌و به‌ر نازناوی خولی نایابی عێراقی به‌ده‌ست هێناوه .