پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2018/8/12 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ست و، چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كی نوێی ده‌ركرد، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوون:
1- نووسراوی ژماره 97 له رێكه‌وتی 2018/7/31 تایبه‌ت به ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رێز (ئازاد عجیل) له ئه‌ندامیه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان و، ده‌ستنیشانكردنی به‌رێز (قاسم ساڵح) له شوێنی:
أ- په‌سندكردنی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رێز ئازاد عجیل و پێشكه‌شكردنی سوپاس و پێزانینی تایبه‌ت به به‌رێزیان، كه له ماوه‌ی كاركردنی له یه‌كێتییه‌كه‌مان زۆر هاوكار و ماندوو بووه له‌گه‌ڵمان، سوپاسی كاره جوانه‌كانی ده‌كه‌ین، هیوای ته‌مه‌ن درێژی و سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ ده‌خوازین، داواكاریشین وه‌ك هه‌میشه له خزمه‌ت وه‌رزشی كوردستان و تۆپی پێ به تایبه‌تی به‌رده‌وام بێت، دووباره سوپاسی ده‌كه‌ین.
ب- په‌سندكردنی به‌رێز قاسم ساڵح وه‌ك ئه‌ندامی نوێی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین، ئومێد ده‌كه‌ین بۆ خزمه‌تكردنی تۆپی پێی كوردستان كاریگه‌ر و هاوكار بێت.
2- داوا له نوێنه‌رانی تیپی لاوانی یانه پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان (ئارارات, هه‌ڵۆ, سیروانی نوێ و ده‌ربه‌ندیخان) ده‌كه‌ین، رۆژی شه‌ممه 2018/8/18 له كاتژمێر 12:00 ـی نیوه‌ڕۆ، بۆ كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری قۆتاخی كۆتایی خولی پله‌یه‌كی لاوانی كوردستان، له باره‌گه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده‌بن.
3- به هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی دوور له گیانی وه‌رزشی هێرشكردن و جنێودان به ناوبژیوانی یاری، له پاڵه‌وانیه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی پارێزگاكانی كوردستان له یاری كۆتایی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی و هه‌ولێر، بڕیاردرا به راگرتنی هه‌ردوو یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی هه‌ولێر (یوسف عه‌لی) ژماره 9 و (محه‌ممه‌د رزگار) ژماره 19 بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز 2018/2019.
ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان