پێشمه‌رگه سپۆرت -
عه‌دنان درجال كه‌سایه‌تی وه‌رزشی و یاریزانی سالاَنی 80 كانی سه‌ده‌ی ڕابردووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق میوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بوو .
ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 11 ئابی 2018 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به یاوه‌ری شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێری یانه و مامۆستا ئیبراهیم قاسم و ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرد له عه‌دنان درجال وه‌رزشكاری دێرینی عێراقی .
له‌و دیداره‌دا كه هه‌رده ڕه‌ووف بارام و جه‌مال عه‌لی و هادی كه‌ریم و كه‌سایه‌تییه وه‌رزشییه‌كانی كوردستان ئاماده‌ی بوون سه‌ره‌تا به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌خێرهاتنی عه‌دنان درجالی كردوو خۆشحاڵی خۆی نیشان دا كه میوانداریان له به‌ڕێزیان كردووه .
ئه‌مه‌و جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه باسێكی له مێژووی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و خه‌رمانی ئه‌نجام و ده‌سكه‌وته‌كانی یانه‌كه‌ی كردوو هه‌روه‌ك دواتر عه‌دنان درجال سوپاسی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌دی كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی كه له‌لایه‌ن به‌ڕێزیان و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌وه لێی كرا و سه‌رسامی خۆی نیشان دا كه یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی وه‌رزشی گرنگ ڕۆڵی له پێش خستنی وه‌رزش دیوه له شاری سلێمانی و له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق .
له كۆتایش و به گه‌شتێكی مه‌یدانی به نێو هۆڵ و به‌شه‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئه‌و سه‌ردانه‌ی وه‌رزشكاری دێرین عه‌دنان درجال به كۆتاهات و به‌ڕێ كران.