پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 9 / 8 / 2018 به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كانی دا بۆ دام و ده‌زگا جیا جیاكانی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕِێزان مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی و ڕاهێنه‌ران ویاریزانان پێشوازی لێكرا .
له‌و دیداره‌دا و سه‌ره‌تا جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ناوی خۆی و ده‌سته‌ی كارگێڕی و یاریزانان و فه‌رمانبه‌رانی یانه‌وه به‌خێرهاتنی به‌ڕێزیانی كردوو كورته باسێكیان له‌سه‌ر یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و چالاكییه‌كانی كرد ، دواتر به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوایی سوپاسی خۆی بۆ ئه‌م پێشوازییه گه‌رمه سه‌رسامی خۆی ده‌ربڕی به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كه له ساتی دامه‌زراندنیه‌وه تا ئێستا خاوه‌نی چه‌ندین ده‌ست كه‌وت و نازناوی گه‌وره‌یه له نێو وه‌رزشی كوردستان و عێراق و ولاَتانی ده‌ره‌وه ، هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه باسی له ڕۆڵی گه‌نجان و لاوان كرد له بواری وه‌رزشدا و یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌شی به قوتابخانه‌یه‌ك وه‌سف كرد بۆ پێگه‌یاندنی گه‌نجان و لاوان.
پاشان به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه قه‌ڵغانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی به دیاری پێشكه‌ش به به‌ڕِێز قوباد تاڵه‌كانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كرد.
به‌ر له كۆتایهێنان به‌و دیداره جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به یاوه‌ری به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی سه‌رجه‌م به‌ش و تیپه وه‌رزشییه‌كانی له نێو باره‌گه و هۆڵه‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه و به وێنه‌ی یادگاری له‌گه‌ڵ یاریزانان و ڕاهێنه‌ران و فه‌رمانبه‌رانی یانه‌وه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كۆتایی به‌و سه‌ردانه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت هێنرا .