پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی ئه‌وه‌ی كه عه‌لی هادی ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌هۆی ساخته‌كاری له ته‌مه‌نی یاریزانان دوور خرایه‌وه كه هه‌ڵبژارده‌كه به نیاز بوون به‌ره‌و ولاَتی ئوردون بڕۆن و به‌شداری له پاڵه‌وانێتی خۆر ئاوایی ئاسیا بكه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به‌مه‌به‌ستی ده‌سست نیشان كردنی به‌هره‌مه‌ندان و دروست كردنی تیپی نوێی هه‌ڵبژارده‌كه له‌سه‌رجه‌م پارێزگه‌كانی عێراق دا و له ڕێگه‌ی لقه‌كانی فیدراسیۆنه‌كه‌وه بانگه‌وازی بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی یاریزانان كرد كه بۆ له دایك بوانی 2001 - 2002 بوو .
له شاری سلێمانی و له یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌ریه‌ك له یاریزانانی تازه‌پێگه‌یشتوو ( ڕاوێژ محه‌مه‌دی گۆڵپارێز و محه‌مه‌د ڕێبواری یاریزانی هیڵی هێرش به‌ر ) ده‌ست نیشان كراون بۆ تاقیكردنه‌وه كه بڕیاره له به‌رواری 20 مانگ ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه له شاری به‌غداد ئه‌نجام بده‌ن .