پێشمه‌رگه سپۆرت -
بۆ ماوه‌ی 15 ڕۆژه هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی تۆپی پێی سلێمانی له ئاماده‌كاری چڕدان بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگه‌كانی هه‌رێم كه بڕیاره به‌به‌شداری هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی ( سلێمانی ، هه‌ولێر ، دهۆك و كه‌ركوك ) له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه بچێت .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ش ووشیار ئه‌حمه‌د ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی سلێمانی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دوایی دیاری كردنی ستافی ڕاهێنه‌ران تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ كۆمه‌ڵێك له یاریزانانی یانه‌كانی سنوری پارێزگه‌ی سلێمانی و شاری سلێمانی ئه‌نجام دراو توانیمان 20 یاریزان له یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، شێروانه‌ی كه‌لار و سیروانی نوێ دیاری بكه‌ین .
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه دوایی ئه‌نجام دانی چه‌ندین مه‌شق ، حه‌وت یاری دۆستانه‌شمان ئه‌نجام دا‌و توانیمان له سێ یاری دا بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنین و له یه‌ك یاری دا یه‌كسان بین و سێ یاریش توشی شكست بین ، به‌لاَم ئه‌نجام دانی ئه‌و یاریانه ته‌نیا بۆ دیاری كردنی ئاستی تیپه‌كه نه‌بووه به‌ڵكوو بۆ تێگه‌یشتنی یاریزانان بووه له یاریه‌كاندا ، ووشیار ووتیشی بۆ ئه‌نجام ئاماده‌كاریمان ئه‌نجام داوه و به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیه به‌هێزه‌ش ده‌كه‌ین .
دواجار ووشیار ئه‌حمه‌دی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی سوپاسی یانه‌ی پێشمه‌رگه كرد كه هاوكاری هه‌ڵبژارده‌كه‌یان كردووه و هۆكاری گواستنه‌وه و مانه‌وه‌ی یاریزانانیان دابین كردووه .
جێگه‌ی باسه بڕیاره یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له به‌رواری 12 مانگی 8 ده‌ست پێبكات و یاریه‌كانی له شاری هه‌ولێر ده‌بن .