پێشمه‌رگه سپۆرت -
به یاریه‌كی به‌هێز و پڕِ خاڵ و له یاریه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری هه‌ردوو تیپی باسكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و ده‌ربه‌ندیخان به یه‌ك گه‌یشتن .
له‌و یاریه‌دا كه له هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌نجام درا ، تێیداو دوایی ئه‌نجام دانی یاریه‌كی به‌هێز و پڕ ئاستی یاریزانانی هه‌ردوو تیم ، سه‌رئه‌نجام تیپی باسكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانیان به ئه‌نجامی 53 سكۆر به‌رامبه‌ر به 42 سكۆر بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
كامه‌ران محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری تیپی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و یاریه‌یان بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت دوا و ووتی ، تیپی بێچوه‌شێرانی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی سلێمانی به‌شداری پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی كراوه ده‌كات له شاری خاڵ خاڵ له ولاَتی ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به گرنگمان زانی یاریزانه بێچوه‌شێره‌كانی یانه‌كه‌مان تێكه‌لاَوی تیمی تازه‌پێگه‌یشتوان بكه‌ین و له یاریه‌كی دۆستانه له‌به‌رامبه‌ر تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به یه‌كیان بگه‌یه‌نین .
كامه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه تیپه‌كه‌یان ئاماده‌یه‌و به ناوی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی ده‌چنه ولاَتی ئێران و به‌شداری له پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی خاڵ خاڵ ده‌كه‌ن كه بۆ ئاستی بێچوه‌شێرانه .