پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌به‌شداری چوار هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگه‌كانی ( سلێمانی ، هه‌ولێر ، دهۆك و كه‌ركوك ) له شاری دهۆك پاڵه‌وانێتی فوتساڵی كچانی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دراو دوایی ئه‌وه‌ی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كانی كچانی دهۆك و سلێمانی گه‌یشتنه یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه ، دواجار و له یاری كۆتایی كچانی دهۆك توانیان نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ده‌ست بهێنن دوایی ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 4-2 گۆڵ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
پاڵه‌وانێتی فوتساڵی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ژێر سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان یاریه‌كانی ئه‌نجام دران.