پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی تۆپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێكردوو ئه‌نجام دانی گرێبه‌سته‌كانی تیپه‌كه‌ش پێكهاته‌ی تیپه‌كه دیاری ده‌كات .
ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 8 / 8 / 2018 و له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی به‌ڕِێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و ئه‌حمه‌د غازی سه‌رپه‌رشتیاری تیپی باله‌ی یانه‌كه و دكتۆر سه‌لاَح كانه‌بی ڕاهێنه‌ر و عه‌لی ته‌ها كابتنی تیپه‌كه گرێبه‌ستی هه‌ریه‌ك له یاریزانان ( وه‌لید عاره‌ب و محه‌مه‌د سه‌لیم ) واژۆ كرا .
پێش واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه و له لێدوانێكدا تایبه‌تدا بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه یه‌كێكه له تیپه سه‌ره‌كییه‌كانی یانه‌كه و ئه‌نجامه‌كانی ئه‌وان سه‌لمێنه‌ری ئاست و توانایی یاریزانه‌كانی خۆمان بووه كه چه‌ندین ساڵه له یانه‌ی پێشمه‌رگه یاری ده‌كه‌ن و بونه‌ته سومبول له یانه هه‌ربۆیه و له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌دا یاریزانانی تیپه‌كه بڕیاریان داوه كه خۆبه‌خشانه و بێ بوونی گرێبه‌ست و ته‌نیا به موچه تیپه‌كه پته‌و بكه‌نه‌وه و بگه‌ڕِێنه‌وه نێو ڕكابه‌ری و ململانێكان له خولی عێراق دا .
سه‌باره‌ت به بانگێشت كردنه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له یاریزانان ( وه‌لید عاره‌ب و محه‌مه‌د سه‌لیم ) مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌و دوو یاریزانه له چه‌ند ساڵی ڕابردوو ، دوو له یاریزانانی دڵسۆز و به وه‌فایی یانه‌كه‌مان بوون و هه‌ر به كوڕی یانه‌یان داده‌نێین و هاتنه‌وه‌ی ئه‌وانیش پێكهاته‌ی تیپه‌كه ده‌باته‌وه نێو ململانێ سه‌خته‌كان و بۆ ئه‌نجامه‌كان هه‌وڵه‌كان چڕ ده‌كه‌نه‌وه و هه‌روه‌ك به‌خێرهاتنه‌وه‌ی هه‌ردوو یاریزانی ناوبراوی بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه كرد .
وه‌لید عاره‌ب كه یه‌كێكه له یاریزانه ئه‌ستێره‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراق خۆش حاڵی خۆی نیشان دا كه له نێو هاوڕێ دێرینه‌كانی به پێكهاته‌یه‌كی پته‌و دێنه‌وه نێو ڕكابه‌رییه‌كانی خولی نایابی تۆپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق و ووتی متمانه و دڵسۆزی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئێمه به‌سه كه بچینه‌وه نێو خوله به‌هێزه‌كه‌و هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجام بده‌ین .
محه‌مه‌د سه‌لیم-یش كه یه‌كێكه له یاریزانانی دیاری یاری باله له گۆڕه‌پانی وه‌رزشی كوردستان و عێراق خۆی به خۆش حاڵ زانی كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پێشمه‌رگه واژۆ كردۆته‌وه و هیوایی خواست له وه‌رزی نوێ‌دا ئه‌وان بتوانن ئه‌نجامی كاریگه‌ر به‌ده‌ست بهێنن له خولی نایاب و بژارده‌ی عێراق دا و جامه‌كه بۆ یانه‌كه‌یان بهێنه‌وه .
جێگه‌ی باسه تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه یه‌كێكه له تیپه ئاست به‌رزه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و له ساڵی 2016 بۆ 2017 نازناوی خولی بژارده‌ی به‌ده‌ست هێناوه و هه‌روه‌ك له ساڵی 2017 بۆ 2018 توانی پله‌ی دووه‌م له‌و خوله به‌هێزه‌دا مسۆگه‌ر بكات .