پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی به‌ده‌ست هێنانی نازناوی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق بۆ ئاستی لاوان ، تیپی شه‌تڕه‌نجی لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی چه‌ند ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی میوانداری كران .
له‌و دیداره‌دا كه سه‌رله ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 7 ئابی 2018 و له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو ، له‌سه‌ره‌تادا به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌دی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه پیرۆزبایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مێژووییه‌ی له لاوه شه‌تڕه‌نج زانه‌كانی یانه‌كه‌یان كردوو هیوایی به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن و هه‌روه‌ك هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌رپه‌رشتیاری به‌شه‌كه‌ی به‌رز نرخاند كه هه‌رده‌م ماندووه بۆ به‌شه‌كه و یانه‌ی پێشمه‌رگه .
دواتر ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه سوپاسی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌یانی كرد كه هه‌رده‌م پاڵپشت بوون بۆ تیپه‌كه‌یان و به‌ڵێنی به‌رده‌وامییان دا بۆ ئه‌نجامه شایسته‌كان و به‌رز ڕاگرتنی ناوی پێشمه‌رگه له پاڵه‌وانێتیه نێو خۆی و ده‌ره‌كییه‌كان .