پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری ب به‌شداری له پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی خاڵ خاڵ كه له ولاَتی ئێران ئه‌نجام ده‌درێت ، تیپی باسكه‌ی بێچوه‌شێرانی یانه‌ی پێشمه‌رگه كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی سلێمانی ده‌كات به یاریه‌كی دۆستانه میوانداری كرد له تیپی باسكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوانی یانه‌ی دبسی كه‌ركوك ، له‌و یاریه‌دا یاریزانه بێچوه‌شێره‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانیان به ئاستێكی به‌رز ببینرێن و به ئه‌نجامی 52 - 20 سكۆر بردنه‌وه‌یان مسۆگه‌ر كرد .
بڕیاره تیپی باسكه‌ی بێچوه‌شێرانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به ناوی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی به‌شداری له پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی دۆستانه له ولاَتی ئێران بكات و یاریه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ش له به‌رواری 10 تا 16 / 8 / 2018 ده‌خایه‌نێت .