پێشمه‌رگه سپۆرت -
له دووه‌م یاری خۆیدا و له چوارچێوه‌ی پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی فوتساڵی چوار هه‌ڵبژارده‌كه‌ی شاره‌كانی كوردستان كه له دهۆك به‌ڕێوه ده‌چێت ، هه‌ڵبژارده‌ی شاری سلێمانی به پشت به‌ستن به ئه‌زموونی پێنج كچه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق یاریه‌كی گرنگی به‌رامبه‌ر شاری هه‌ولێر برده‌وه و خۆی گه‌یانده یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه.
ئه‌نجامی ئه‌و یارییه‌ش كه سلێمانی بالاَده‌ست بوو تیایدا 6-3 گوڵ كۆتایهات.
به‌ر له‌و یارییه‌ش تیپه بێچوه‌شێره‌كه‌ی كچانی كه‌ركوك كه تیپێكی تازه‌ن و چاوه‌رێی داهاتوویه‌كی باشیان لێده‌كریت به‌ئه‌نجامی 4-0 به كیژانی دهۆك دوڕاندی و ماڵئاواییان كرد له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه ، به‌مه‌ش بۆده‌ستنیشانكردنی لایه‌نی دووه‌می یاریی كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه هه‌ردوو تیپه‌كه‌ی هه‌ولێر و دهۆك جارێكی تر به‌یه‌كده‌گه‌نه‌وه كه‌له‌یاریه‌كه‌میاندا له‌پاڵه‌وانێتییه‌كه 7-3 فوتساڵی هه‌ولێر براوه بوون .