پێشمه‌رگه سپۆرت -
به پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی دیلی مێری ئینگلیزی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی گه‌یشته ڕێكه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای پۆمایی تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنانی پۆشاك و جل و به‌رگی وه‌رزشی بۆ پۆشته كردنی سه‌رجه‌م تیپه وه‌رزشیه‌كانی یانه‌ی ناوبراو بۆ وه‌رزی نوێی 2018 - 2019 .
به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌كه به‌هایی گرێبه‌سته‌كه به 50 ملیۆن پاوه‌ند مه‌زه‌نده ده‌كرێت و به گرانترین گرێبه‌ست داده‌نرێت له مێژووی یانه‌كه و سێهه‌مین گرێبه‌ستی گرانبه‌هایه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا وه‌رزشییه‌كان دوایی هه‌ردوو گرێبه‌ستی یانه‌كانی مانچسته‌ر یونایتد و چێڵسی ئینگلیزی .