پێشمه‌رگه سپۆرت -
له هۆڵی كوفه و له شاری نه‌جه‌ف هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق كه‌مپێكی مه‌شق و ڕاهێنانی ڕێك خستووه كه تا به‌رواری 28 / 8 ده‌خایه‌نێت ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی خۆئاماده‌كاری هه‌ڵبژارده‌كه بۆ پاڵه‌وانێتی جامی به‌ره‌نگاری ئاسیا كه له ولاَتی سریلانكا و له ڕۆژانی 15 تا 22 / 9 / 2018 به‌ڕێوه ده‌چێت .
هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق -یش له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ( هه‌ڵبژارده‌ی ئیمارات و ئۆزبه‌كستان و به‌نگلادیش ) له یه‌ك گروپدا یاری ده‌كه‌ن .
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بڕیاره هه‌ڵبژارده‌كه دوایی ئه‌م كه‌مپی مه‌شق و ڕاهێنانه كه‌مپێكی تر له ولاَتی بولگاریا بكاته‌وه و چه‌ند یاریه‌كی دۆستانه له‌وی ئه‌نجام بدات .