باسكةى بێچوه‌ شێرانی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌چنه‌ ئێران




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

به‌مه‌به‌ستی‌ به‌شداری‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ باسكه‌ی‌ كراوه‌ بۆ ئاستی‌ بێچوه‌ شێران و تازه‌پێگه‌یشتوان تیمی‌ باسكه‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌چنه‌ شاری‌ خاڵ خاڵ له‌ ولاَتی‌ ئێران .

پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی‌ یه‌كێتی‌ باسكه‌ی‌ ئێران به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و ماوه‌ی‌ شه‌ش ڕۆژ ده‌خایه‌نێت ، ئه‌مه‌و سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریكردنی‌ تیپه‌كه‌ی‌ بێچوه‌ شێرانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كامه‌ران محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ تیپی‌ باسكه‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، تیپه‌كه‌مان پێكهاته‌یه‌كی‌ نمونه‌یی‌ هه‌یه‌و ده‌مانه‌وێت بۆ به‌ره‌و پێش چوونی‌ ئاستی‌ یاریزانه‌ بێچوه‌شێره‌كانمان به‌شداری‌ له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا بكه‌ین .

كامه‌ران ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ له‌ به‌رواری‌ 10 تا 16 / 8 / 2018 به‌رده‌وام ده‌بێت و شانده‌كه‌یی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ش كه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ سلێمانی‌ ده‌كه‌ن به‌ سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌رو 11 یاریزانه‌وه‌ ده‌چنه‌ ولاَتی‌ ئێران .




PM:05:32:06/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 371 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌