پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ر كردنه‌وه و هه‌واڵ پرسینی وه‌رزشكاری دێرینی شاری سلێمانی و ئه‌ندامی پێشوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی به‌ڕێز مامۆستا ( حه‌مه سه‌عید نادر ) شاندێكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كه پێكهاتبوون له به‌ڕێزان ( مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد - جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێر و مامۆستا ئیبراهیم قاسم و خاتوو نه‌شمیل محه‌مه‌د ) ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه سه‌ردانی مامۆستا حه‌مه سه‌عید نادریان كردوو له نزیكه‌وه له هه‌واڵیان پرسی .
هه‌روه‌ك هیوایی ته‌مه‌ن درێژیان بۆ خواست و وه‌ك وه‌رزشكارێكی دڵسۆزی شاره‌كه له قه‌ڵه‌میان دا كه له مێژووی وه‌رزشی ته‌مه‌نیا توانیویه‌تی خزمه‌تێكی به‌رچاو به وه‌رزشی شاری سلێمانی بكات .