سووده‌ ته‌ندروستیه‌كانی خواردنی هه‌نجیر


 
ته‌ندروستی‌ - 

هەنجیر یەكێكە لەمیوە نایابەكان كە كەشوهەوای هەرێمی كوردستان زۆر گونجاوە بۆ بەرهەمهێنانی ئەم میوەیە، وە زۆربەی جوتیارەكانی ئێمەش ئەم میوه‌یه‌ لەباخەكانیان بەرهەم دەهێنن و دەیچێنن.

هەنجیر سوودێكی یەكجار زۆری هەیە لەڕووی تەندروستییەوە، بۆیه‌ پێویستە هەریەك لەئێمه‌ گرنگی بەخواردنی ئەم میوەیە بدات.

لەسوودە هەرە گرنگەكانی‌:
دەوڵەمەندە بەكالسیۆم و مەگنیسیۆم بۆ بەهێزكردنی ئێسك، بڕێكی زۆر ڕیشاڵی تێدایە كەزۆر بەسوودە بۆئەوەی هەرس كاری خۆی بكات، گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ ئەوانەی كێشیان زۆرە دەتوانن سوودی لێوەربگرن، دەبێتە ھۆی كەمكردنەوەی گەشەی خانە شێرپەنجەیی یەكانی مەمك و كۆڵۆن و پرۆستات، كەم كردنەوەی بەرزیی پەستانی خوێن.

دەوڵەمەندە بەدژە بەكتریاو ڤیتامین و كانزا و سیستەمی بەرگریی لەش بەهێز دەكات.

ئەم میوەیە گرنگە بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەنسۆلین بەهۆی بونی پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و یارمەتیی جێگیربوونی دەردانی ئەنسۆلین دەدات.



PM:03:24:05/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 794 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌