پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ریه‌ك له ( شه‌نگار غالیب ، ڕۆز ڕزگار ، ئاسیا عه‌بدولاَ ) له تیپی فێرگه‌ی تۆپی پێی كیژانی سلێمانی بۆ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی فوتساڵی شاری سلێمانی بانگێشت كران .
هه‌رسێ یاریزانی ناوبراو ساڵی پار وه‌ك هاوكاری یاریان بۆ تیپی فوتساڵی تۆپی پێی ئافرۆده‌یت ده‌كردوو له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان له‌و یانه‌یه پله‌ی سێهه‌مییان ده‌سته‌به‌ركرد ، له ئێستادا تیپه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی شاری سلێمانی له چه‌ند یاریزانێكی جیا جیایی یانه‌كانی كوردستان پێك هاتووه و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه تیپه‌كه له ڕاهێنان دایه بۆ خۆئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانێتی هه‌ڵبژارده‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ یاری فوتساڵ كه بڕیاره له به‌رواری 5 / 8 له شاری دهۆك به‌ڕِێوه بچێت .
له‌م باره‌یه‌وه لاڤان ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری فێرگه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، خۆش به‌ختانه ئێمه وه‌ك فێرگه‌كه‌مان وه‌ك چۆن هاوكاری كچه‌كانمان بووین بۆ یاریكردن و جێبه‌جێ كردنی خولیاكه‌ی خۆیان كه یاریكردنه و پێشتریش له دوو بۆنه‌ی جیادا توانیان نوێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ئافرۆده‌یت بكه‌ن له پاڵه‌وانێتی ( عێراق و كوردستان ) ئه‌م جاره‌ش وه‌ك یاریكردن بۆ هه‌ڵبژارده‌ی شاری سلێمانی سێ كچه یاریزانمان بانگێشت كراون كه دوانیان په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژارده‌كه كردووه و سێهه‌میش له ماوه‌یه‌كی نزیكدا په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژارده‌كه‌وه ده‌كات .
لاڤان ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه فێرگه‌كه‌یان هیچ كاتێك بۆ به‌دی هێنانی ئاره‌زووی یاریزانه‌كانیان له یاریكردن ڕێگریان لێ ناكه‌ن و بگره پاڵپشتیشیان ده‌كه‌ن تا بتوانن وه‌ك تاكێكی به‌سود و ئافره‌تێكی چالاك له ناو كۆمه‌ڵگه‌دا ڕۆڵی خۆی هه‌بێت .