پێشمه‌رگه سپۆرت -
بۆ دیاری كردنی پله‌كانی سێهه‌م و چواره‌می پاڵه‌وانێتی باله‌ی لاوانی ولاَتانی ئاسیا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق و تایله‌ند له ولاَتی به‌حرێن به یه‌ك گه‌یشتن .
له‌و یاریه‌دا و دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام هه‌ڵبژارده‌ی تایله‌ند توانی به ئه‌نجامی 3-1 گێم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت و به‌و ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی تایلاند پله‌ی سێهه‌م و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یان به‌ده‌ست هێنا .