پێشمه‌رگه سپۆرت -
له قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی پاڵه‌وانێتی باله‌ی لاوانی ولاَتانی ئاسیا ، هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی لاوانی عێراق و كۆریا به یه‌ك گه‌یشتن ، له‌و یاریه‌دا و دوایی پیشان دانی ئاستێكی به‌رز له‌لایه‌ن هه‌ڵبژارده‌ی كۆریا ، سه‌رئه‌نجام ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم لاوانی عێراقی توشی شكست كردوو به‌و ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی لاوانی عێراق یاری بۆ پله‌كانی سێهه‌م و چواره‌می ڕیزبه‌ندی ده‌كات كه بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28 ته‌مووز و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی تایلاند یاری ده‌كات .
ئه‌مه‌و بڕیاره ئه‌و یاريیه له كاتژمێر 4:30 خوله‌ك به كاتی عێراق ئه‌نجام بدرێت و براوه جامی سێهه‌می به‌ده‌ست دێنێت .