پێشمه‌رگه سپۆرت -
عه‌لی ڕه‌شیدی ڕاهێنه‌ری پێشووی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه له هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌یشتن به به‌رزترین بڕوانامه‌كان له ولاَتی به‌ریتانیا نه‌وه‌ستاوه و هه‌وڵه‌كانی له‌و بواره‌دا چڕكردۆته‌وه .
عه‌لی دوایی ئه‌وه‌ی له پاڵه‌وانێتی پله‌ی دووی یانه‌كانی به‌ریتانیا توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت توانی به كۆی 198 خاڵ ببێته خاوه‌ن ڕیتینی به‌ریتانی و بووه دووه‌م كورد له‌و ولاَته كه خاوه‌ن ئه‌و ڕیتینه بێت بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت دوا .
له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت عه‌لی ڕه‌شید ووتی : سه‌ره‌تا سوپاسی خوای گه‌وره ده‌كه‌م كه توانیمان له ولاَتی به‌ریتانیا یاری بۆ یه‌كێك له یانه به‌هێزه‌كانی ئه‌و ولاَته بكه‌م كه له ساڵی 1892 وه‌وه دامه‌زراوه و چه‌ندان تیمی به‌هێزی هه‌یه له‌وانه‌ش تیمی شه‌تڕه‌نجی كه بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز بۆندم له‌گه‌ڵ كردوون كه وه‌ك یاریزانێك به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه‌كانی ولاَتی به‌ریتانیا بكه‌م .
عه‌لی ووتیشی له دوایی ئه‌وه‌ی له پاڵه‌وانێتی پله‌ی دووی ولاَتی به‌ریتانیا ( مێرسی ساید ) توانیمان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنین و هه‌وڵه‌كانم بۆ به‌ده‌ست هێنانی بڕوانامه‌كان به كۆی ( 198 × 7,5 + 700 = 2185 ) توانیم ببمه دووه‌م كورد و عێراقی كه له ولاَتی به‌ریتانیا ببمه خاوه‌ن ڕیتینی خۆم كه پێش من و له ساڵی 2010 دا به‌ڕێز ئاریان غه‌فور خاوه‌ن ئه‌و ڕیتینه بووه ، به‌لاَم به‌هۆی دابڕانی له یاریه‌كه بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ ڕیتینه‌كه‌ی وه‌ستاوه و چالاك نیه .
عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له پاش وه‌رگرتنی ڕیتینی خۆم له ئێستادا ته‌نیا هه‌وڵه‌كانم بۆ به‌ده‌ست هێنانی كاندید ماسته‌ری به‌ریتانی چڕ كردۆته‌وه كه پێویستم به 12 خاڵه و به‌وه‌ش ده‌بمه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی كاندید ماسته‌ری به‌ریتانی .
هه‌روه‌ك عه‌لی ئاماژه‌ی پێدا كه بۆ گۆڕینی ژماره‌ی به‌ریتانی ( ECF ) بۆ نێو ده‌وڵه‌تی ئه‌م فۆرمیله‌یه په‌یڕه‌و ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه
( 198 × 7,5 + 700 = 2185 ) .
دواجار عه‌لی ووتیشی دوایی ئه‌وه‌ی له ولاَتی عێراق توانیم ببمه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ناوبژیوانی نێو ده‌وڵه‌تی و بڕوانامه‌ی ڕاهێنه‌ری جیهانیم به‌ده‌ست هێنا ئه‌وانه‌ش به پاڵپشتی یانه‌كه‌م ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كه جێگه‌ی سوپاس و پێزانینمه و له یاد نه‌كراوه له ئێستادا و له ولاَتی به‌ریتانیا ده‌مه‌وێت هه‌وڵه‌كانم چڕبكه‌مه‌وه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕاهێنه‌ری نێو ده‌وڵه‌تی به‌ریتانی .
جێگه‌ی باسه عه‌لی ڕه‌شید له دایك بووی ساڵی 1976 ی شاری سلێمانی یه‌و له ساڵی 1998 ه‌وه وه‌ك یاریزانی شه‌تره‌نج له یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی بووه و له ساڵی 2003 وه به‌شی شه‌تره‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی دامه‌زراندووه و له ساڵی 2015 دا به جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی كوردستان دیاری كراوه و له ساڵی 2017 دا به هاوكاری منداڵ پارێزی كوردستان یه‌كه‌م ئه‌كادیمیایی شه‌تره‌نجی له شاری سلێمانی دامه‌زراند.