پێشمه‌رگه سپۆرت -
ململانێكانی پاڵه‌وانێتی باله‌ی لاوانی ولاَتانی ئاسیا له ولاَتی به‌حرێن به‌رده‌وامه و له یاریه‌كانی قۆناغی هه‌شتی دا هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی لاوانی عێراق سه‌ركه‌وتنێكی مێژووی به‌ده‌ست هێنا و خۆی گه‌یانده قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی پاڵه‌وانێتیه‌كه .
له‌و یاریه‌یدا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی لاوانی صین یاری كردوو دوایی یاریه‌كی به‌هێز پێنج گێمی سه‌رئه‌نجام لاوانی عێراق توانیان به ئه‌نجامی 3-2 گێم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و قۆناغێكی سه‌ختیان بۆ گه‌یشتن به یاریه‌كانی چوار گۆشه‌ی زێڕین بڕی .
جێگه‌ی باسه هه‌رسێ یاریزانی تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ( عه‌بدولاَ و مسته‌فا و كه‌ریم ) پێكهاته‌ی باله‌ی لاوانی عێراق یان بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتی یه
به‌هێزه تۆكمه كردووه .